ڕێکخراوەی چاوی کوردستان
بۆ هاوکاری سەرجەم توژەکانی کوردستان
ڕێکخراوەی چاوی کوردستان یەکێکە لە ڕێکخراوە نا حکوومییەکانی بواری هاوکاری لە سەرجەم کوردستاندا بێ جیوازی سەرۆکایەتی دەکرێت لەلایەن دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوەکەوە کە پیک هاتووە لە پێنج ئەندام رێکخراوی چاوی کوردستان ئامانجی دابینکردنی ھۆیەکانی ژیان، پارێزگاری، خۆراک، چاودێریی تەندروستی کەرەستەی تەندروستی بە تایبەتی و هاوکاری دارایی بۆ نەخۆشخانە نا حکومیەکان و پەروەردەی بنەڕەتییە بۆگشت هاوڵاتیان بێ گوێدان بەڕەگەز، نەژاد، ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتوون و بیروڕای ئایینییان. ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ داھاتوویەکی چاکتر بۆ گشت هاوڵاتیان کاردەکەین و بەڕێبازێکی ئەوتۆ کە گشت لایەنەکانی ژیانی خێزانی، پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، دەروونی، تەندروستی، ئابووری و باری نیشتەجێیان بگرێتەوە.
ڕێکخراوی چاوی کوردستان لە سەر بنەمای هاوکاری تایبەت بە نەخۆشخانەکانی شێرپەنجەو ئۆتیزم و کەمئەندامان خەبات دەکات تا بتوانێت لە لایەن سەرجەم هاوڵاتیان جیهان کۆمەکی دارایی و لۆجیستیکی و پاڵپشتی دابین بکات